کۆچی کوردانی عێراق بۆ ئەرورووپا

حکوومەتی تورکیا ماوەی دوو ساڵە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی بوونی پەکەکەوە دەست پێکردووە و بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان نزیکەی 50 بنکەی سەربازیی لەو ناوچانە دامەزراندووە.

ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا باس لە کۆچی بەربڵاوی دانیشتووانی باکووری هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەورووپا کە پاش پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بەتایبەت خەڵکی شیلادزێی بەناچار ڕوویان لە ئەورووپا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە لانیکەم 400 کەس لە دانیشتووانی شاری 40000 کەسیی شیلادزێ و گوندەکانی دەوروبەری لەڕێگای بیلارووسەوە خۆیان گەیاندۆتە ئەوروپا.

پەنابەرانی کورد دەڵێن بۆ گەیشتن بە ئەورووپا لە ڕێگای بیلارووسەوە بۆ هەر کەس 12000 دۆلار دەدەنە قاچاخچییەکان بەڵام زۆرینەیان پاش ئەوەی دەگەنە بیلارووس سەرگەردان دەبن.

About خبرگزاری کردستان نیوز

خبرگزاری ملی کردستان اولین خبرگزاری ملی کردستان به چند زبان رسمی اخبار کردزبانهای سراسر جهان را اطلاع رسانی می نماید

Check Also

رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان در اظهاراتی عنوان کرد …

الهام علی‌اف، رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان روز سه‌شنبه در بیست و هفتمین نشست شورای وزرای سازمان …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *