لاهور شێخ جەنگی : په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ ئاست ولاتانی ئیقلیمی باشتر ده‌کات

لاھور شێخ جه‌نگی ھاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌کته‌بی ناوه‌نده‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندیی ( ی ن ک) له‌ دانیمارک کۆ بووه‌وه‌.

لاھور شێخ جه‌نگی باسی له‌ھه‌نگاوه‌کانی (ی. ن. ک) کرد له‌دوای کۆنگره ‌و ئه‌و گۆڕانکارییانەی به‌سه‌ر ئۆرگان و په‌یوه‌ندییه‌ نێوخۆیی و ئیقلیمیه‌کانی یه‌کێتیدا ھاتوون تاوتوێ کران.

له‌ به‌شێکی تری قسه‌کانیدا لاھور شێخ جه‌نگی جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ باش کردنی ژیان و گوزه‌رانی ھاونیشتیمانیان له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی کاری (ی ن ک) ده‌بێ و په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و عیراق رێکخستۆته‌وه ‌و بره‌وی زیاتری پێده‌ده‌ین و په‌یوه‌ندییه‌کانیشمان له‌ ئاست ولاتانی ئیقلیمی باشتر و به‌ھێزتر ده‌که‌ین.

دواتر سه‌عدی پیره‌ لێپرسراوی مه‌کته‌بی ناوه‌نده‌کانی ده‌ره‌وه‌ تیشکی خسته‌ سه‌ر کاره‌کانی مه‌کته‌به‌که‌ی و باسی له‌وه‌ کرد له‌ ئێستادا له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ناوه‌ند و ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیان به‌جۆرێک ڕێکخستووه‌ته‌وه‌ که‌ خزمه‌تی باشتر و زیاتر به‌ ڕه‌وه‌ندیی کوردی بکه‌ن.

About خبرگزاری کردستان نیوز

خبرگزاری ملی کردستان اولین خبرگزاری ملی کردستان به چند زبان رسمی اخبار کردزبانهای سراسر جهان را اطلاع رسانی می نماید

Check Also

رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان در اظهاراتی عنوان کرد …

الهام علی‌اف، رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان روز سه‌شنبه در بیست و هفتمین نشست شورای وزرای سازمان …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *