هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌جێگری پارێزگاری موسل كرد

هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم،پێشوازیی له‌ سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری موسل كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی سنوری پارێزگای موسڵ و هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسیه‌كانی داعش بۆ سه‌رخه‌ڵكی سڤیڵ و هه‌روه‌ها ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ناوه‌ناوه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ركوردانی نه‌ینه‌وا وده‌وروبه‌ری تاوتوێكرا.
هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی راێگه‌یاند” پێویسته‌ دۆخی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ئاسایی بكرێته‌وه‌، ونابێت هیچ هێز و لایه‌نێك ئاسته‌نگ دروست بكه‌ن له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال، هاوكات گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی فیدراڵ به‌جددی بێته‌ سه‌رهێل و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بكاته‌وه‌

About خبرگزاری کردستان نیوز

خبرگزاری ملی کردستان اولین خبرگزاری ملی کردستان به چند زبان رسمی اخبار کردزبانهای سراسر جهان را اطلاع رسانی می نماید

Check Also

رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان در اظهاراتی عنوان کرد …

الهام علی‌اف، رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان روز سه‌شنبه در بیست و هفتمین نشست شورای وزرای سازمان …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *