حکوومەتی هەرێم:ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50%ی داهاتی گومرگەکان ڕادەستی بەغدا بکەین

جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی “العربي الجديد”ی راگەیاندووه‌ “لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەردەمی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بوونی هەبوو، کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە، لەئێستاشدا دۆخێکی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی نوێ بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمی و حکوومەتی هەرێم بەردەوامی هەیە، بەڵام لەبارەی کێشە بنەڕەتییەکان تائێستا نەگەیشتووینەتە رێککەوتن و گفتوگۆش بەردەوامە”.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کردووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ رادەست کردنی نەوت بەغدا و بەشداری کردن لە ئامادەکردنی بودجەی گشتی وڵات، کە بەگوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکی نێوان هەردوولا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% داهاتی گومرگی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم رادەستی بەغدا دەکرێت.

جووتیار عادل پێی وایه‌ ئه‌و زریانه‌ ئابوورییه‌ی ڕوی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕووی له‌ به‌غداش كردووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ته‌نیا پشتیان به‌ نه‌وت به‌ستبوو، نه‌وتیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زی، ڕاسته‌وخۆش ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو.

هه‌رچه‌نده‌ هیچ واده‌یێكی دیاریكراو بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق و په‌رله‌مانتارانی پارتی هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕێككه‌وتن سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات.

حکوومەتی هەرێم: ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50%ی داهاتی گومرگەکان ڕادەستی بەغدا بکەین

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەولێر ئامادەییی خۆی بۆ پابەندبوون بە رەشنووسی رێککەوتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دەربڕیوە، کە بریتییە لە ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانه‌ و له‌ 50% داهاتی گومرگی بە بەغدا.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی “العربي الجديد”ی راگەیاندووه‌ “لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەردەمی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بوونی هەبوو، کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە، لەئێستاشدا دۆخێکی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی نوێ بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمی و حکوومەتی هەرێم بەردەوامی هەیە، بەڵام لەبارەی کێشە بنەڕەتییەکان تائێستا نەگەیشتووینەتە رێککەوتن و گفتوگۆش بەردەوامە”.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کردووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ رادەست کردنی نەوت بەغدا و بەشداری کردن لە ئامادەکردنی بودجەی گشتی وڵات، کە بەگوێرەی رەشنووسی رێککەوتنەکی نێوان هەردوولا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50% داهاتی گومرگی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم رادەستی بەغدا دەکرێت.

جووتیار عادل پێی وایه‌ ئه‌و زریانه‌ ئابوورییه‌ی ڕوی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕووی له‌ به‌غداش كردووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ته‌نیا پشتیان به‌ نه‌وت به‌ستبوو، نه‌وتیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زی، ڕاسته‌وخۆش ئه‌وه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو.

هه‌رچه‌نده‌ هیچ واده‌یێكی دیاریكراو بۆ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق و په‌رله‌مانتارانی پارتی هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕێككه‌وتن سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات.

About خبرگزاری کردستان نیوز

خبرگزاری ملی کردستان اولین خبرگزاری ملی کردستان به چند زبان رسمی اخبار کردزبانهای سراسر جهان را اطلاع رسانی می نماید

Check Also

تیم فوتبال اتلتیکو مادرید برای یازدهمین بار قهرمانی خود در لالیگا را جشن گرفت

در هفته سی و هشتم و پایانی لالیگا، اتلتیکو مادرید، رئال مادرید و بارسلونا در …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *