بەشیر حەداد: شاندی هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی سێ پرس سه‌ردانی بەغدا ده‌كاته‌وه‌

 بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووه‌ “شاندی باڵای هەرێم لەگفتوگۆکانی داهاتووی لەگەڵ بەغدا پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق، پرسی نەوت و پرسی خاڵە سنورییەکان تاوتوێ دەکات”.

به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، لە چەند رۆژی داهاتوودا،  بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و ئەنجامدانی رێککەوتن لەبارەی هەر سێ پرسه‌كه‌وه‌، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

به‌پێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئەنجام دراوە، فه‌رمانبه‌رانی دیوانی چاودێری عێراق ده‌چنه‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و رێژه‌ی 50%ی داهاتی گومرگه‌كانی هه‌رێم و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا بەغدا پشكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ دەکات

About خبرگزاری کردستان نیوز

خبرگزاری ملی کردستان اولین خبرگزاری ملی کردستان به چند زبان رسمی اخبار کردزبانهای سراسر جهان را اطلاع رسانی می نماید

Check Also

رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان در اظهاراتی عنوان کرد …

الهام علی‌اف، رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان روز سه‌شنبه در بیست و هفتمین نشست شورای وزرای سازمان …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *