مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح لەسەر پرسی هەلبژاردنی پێشوەختە کۆ بوونەوە

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران لە دیدراەکەیاندا لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادکردنی سەرکەوتنە ئەمنییەکان و دابین کردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشکی و تەندروستییەکان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە.

هاوکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات باسیان لە چەند رێکارێک کرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت کەمکردنەوەی بەخشینە حکومییەکان و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات.

هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتە ماددییەکان بە گوێرەی دەستوور کردەوە.

About خبرگزاری کردستان نیوز

خبرگزاری ملی کردستان اولین خبرگزاری ملی کردستان به چند زبان رسمی اخبار کردزبانهای سراسر جهان را اطلاع رسانی می نماید

Check Also

رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان در اظهاراتی عنوان کرد …

الهام علی‌اف، رئیس‌جمهور جمهوری آذربایجان روز سه‌شنبه در بیست و هفتمین نشست شورای وزرای سازمان …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *